لە سلێمانی دوو خوشک بە کوژراوی دۆزرانەوە
پێنجشەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستە لەگەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، تەرمی دووکچ کە خوشکن بە کوژراوی دۆزرانەوە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، دوو خوشکەکە، یەکێکیان لە دایکبووی 2002ە و ئەوی دیکەیان 2005.
گوتیشی: "تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان بۆ پزیشکی داد گواستۆتەوە، هەروەها گەڕان بەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستی پێ کردووە، کە بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵاتووە.