حكومه‌تی هه‌رێم چی كردووه.. پوخته‌یه‌ك له‌و بڕیارانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌ركراوون
مه‌سرور بارزانی: ئەوەی پێویست بووە حكومه‌ت ئەنجامیداوە
K24 – هه‌ولێر:
له سلێمانی نه‌خۆشخانه‌كان له "لێواری پڕبووندان" و "تووشبووانی نوێی كۆرۆنا سەرەیان گرتبوو بۆ پڕکردنەوەی فایل بۆ ئەوەی داخڵ بکرێن"، ئه‌مه گوته‌ی د. یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانییه، كه ئه‌مڕۆ دوای سه‌ردانێكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "سه‌نته‌ری كۆرۆنا" له "سه‌رچنار"ی شاری سلێمانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوونه‌ته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، "حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێك بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان. هیچ کەمتەرخەرمییەکی لەم رووەوە نەکردووە. ئەوەی پێویست بووە ئەنجامیداوە". روونیشیكرده‌وه، "ئێستا بەرپرسیارێتی سەرەکی دەکەوێتە سەر خەڵک بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتییان و کۆمەڵگە".
هه‌رێم له لێواری مه‌ترسیدایه
مه‌ترسییه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "د. سامان به‌رزنجی" ناوی لێناوه "هه‌ڵكشانی دووه‌می كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان" تا دێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنن و ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی "ترسناك" هه‌ڵكشاون، وه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی وه‌سفی ده‌كات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هۆشداری له ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا دا.
به گوێره‌ی نوێترین ئامای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا كاتژمێر (07:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (3ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، (14) كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته (853) كه‌س، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی نیوه‌یان چاره‌سه‌ر كراوون.
مه‌ترسیداری هه‌لومه‌رجه ته‌ندرووستییه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه هه‌ندێك كه‌س بێباكانه له‌و مه‌ترسیانه ده‌ڕوانێت و به شوێنكه‌وتنی تێگه‌یشتنی "پیلانگێڕانه" خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو بڕیار و رێكار و راسپاردانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی قه‌یرانی كۆرۆناوه ده‌ریكردوون.
دژبه‌رانی حكومه‌ت
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه‌سانێك، كه خۆیان له به‌ره‌ی نه‌یارانی حكومه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن، پێیان وایه، دژایه‌تیكردنی بڕیاره‌كانی خۆپارێزی، جه‌ماوه‌ری ئه‌وان زیاتر ده‌كات، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن دژی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بوه‌ستنه‌وه.
دیارترین نموونه‌یان، "شاسوار عه‌بدولواحید" بوو، كه دوێنێ به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ شكاندنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت، روویكردبووه ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ئاسانكاری رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ده‌كرد. دوای ده‌ركه‌وتنی خواسته‌كانی، هاووڵاتییان رێگه‌یان نه‌دا، "شاسوار" له ریزیان بمێنێته‌وه و به درووشمی زبر ده‌ریانكرد.

ژیانیان سه‌خت بووه
به‌شێك له هاووڵاتیان به هۆی دژواری هه‌لومه‌رجی ئابووری و گوزه‌رانیانه‌وه رووبه‌ڕووی زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كابینه‌كه‌ی راسپارد، ئاگاداری گوزه‌رانی خه‌ڵك بن و ئاگایان له گه‌نجینه‌كانی خۆراك و ده‌رمان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كه‌مترین زیان له مه‌ترسییه‌كان ده‌ربازی بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (5ی ئایار/ مایۆی 2020)دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری "گرنگ"ی بۆ ئاوڕدانه‌وه له ره‌وشی گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌ركرد.
بڕیاره پێویسته‌كانی حكومه‌ت بۆ خه‌ڵك
گرنگترین ئه‌و بڕیارانه‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌ركران، ئه‌مانه بوون:
1) لێخۆشبوو‌ن لە كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانی یان پیشەسازی یان كشتوكاڵی یان هەر مەبەستێكی تر، بۆ ئەو ماوەیەی کە نەیتوانیووە بە شێوەی ئاسایی بەكاریبهێنێت بەهۆی داخستن بە پێی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا یان قەدەغەی هاتووچۆ.
2) بەخشینی هاووڵاتیيان لە دواكەوتنی پێبژاردن كە كەوتووەتە ئەستۆیان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی یاساییان بەرامبەر بە دامەزراوە فەرمیەکانی حكومەتی هەرێم، ئەگەر وادەی پابەندبوونەكەیان كەوتبێتە ئەو ماوەیەی كە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تێدا دراوە وەک ڕێکاریی خۆپارێزیی.
3) دواخستنی وەرگرتنەوەی بڕی گوژمەی سەر هاووڵاتيیان بۆ بەرژەوەندی دامەزراوەی حكومی و شارەوانيیەكان بۆ ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بە بێ ئەژماركردنی هیچ سوود و پێبژاردنێكی دواكەوتن بۆ ئەو ماوەیە.
4) لەسەر وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی پێویستە رێكاری یاسایی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر بە كرێچی موڵكەكانی ئەوقاف لەژێر ڕۆشنایی بڕگەكانی ئەم بڕیارە.
5) بڕی (15%) لە سەدا پازدە دادەشكێنرێت لەو بڕە پارەیەی كە کرێچی دەیدات لە كرێی ئاو و كارەبا كە دەكەوێتە ئەستۆی قەرزدار پێش دەرچوونی ئەم بڕیارە، ئەم داشكاندنە بەردەوام دەبێت تاكو 15/6/2020.
6) پێویستە لەسەر فەرمانگەكانی باج ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ و ماوەكانی داخستنی شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و پیشە تایبەتەكان و هەروەها چالاكیيەكانی تر كە دەكەونە ژێر باری باجی داهات ، هەژمار نەكەن وەك ماوەی چالاكی بۆ وەدەستهێنانی داهات كەدەكەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەموو جۆرەكانیيەوە.

ئاسایشی خۆراك و ده‌رمان دوانه‌ی جێبایه‌خی سه‌رۆكی حكومه‌ت
جگه له‌و بڕیارانه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی بازرگانی و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راسپارد، سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا دابه‌ش بكه‌ن، كه به هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه داهاتیان له‌ده‌ستداوه و ژیانیان زه‌حمه‌ت بووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، كه رۆژی (31ی ئایار/ مایۆی 2020) رێكیخست، رایگه‌یاند، له رێی ئه‌و هه‌ژماره بانكییه‌ی حكومه‌ت كردوویه‌تییه‌وه، 23 ملیۆن و 570 هه‌زار و 558 دۆلار كۆكرایه‌وه، له‌م بڕه‌یه، 10 ملیۆن و 60 هه‌زار دۆلار ته‌رخانكرا بۆ كڕینی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و گه‌یاندنی به خێزانه‌كان و هه‌روه‌ها بڕی 13 ملیۆن و 510 هه‌زار و 558 دۆلار ته‌رخانكرا بۆ پێداویستی ته‌ندروستی و ده‌رمان.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم، هاوكاری بۆ 200 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت دابینكردووه و تا ئێستا 99 هه‌زار خێزان لێی سوودمه‌ند بوون و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
هاوكات به هۆی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و له‌ده‌ستدانی داهاتی ناوخۆ به هۆی ره‌وشی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم گرفتی دابینكردنی داهاتی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ درووستبووه و له هه‌وڵی جددیدایه بۆ ئه‌وه‌ی له رێی گفتوگۆوه به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات و حكومه‌ت بتوانێت مووچه دابین بكات.
هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز
كابینه‌ی نۆیه‌م، له دوای سێ مانگی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی، رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی ناهه‌مواری ئابووری و دارایی بووه‌وه، له لایه‌كه‌وه نرخی نه‌وت له جیهاندا دابه‌زی و له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی گرتنه‌به‌ری ستراتیژی پاراستنی هاووڵاتیان و سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه، كابینه‌ی نۆیه‌م به رێژه‌ی 90 له سه‌د داهاتی ناوخۆیی له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای په‌تای كۆرۆناوه، چه‌ندین په‌یامی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كوردستان كردووه و تێیاندا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا. هاوكات داواشیكردووه، هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و حكومه‌ت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا خۆی رووبه‌ڕووی دۆخێكی دژوار كردووه‌ته‌وه، گرنگه هاووڵاتیانش هاوكاری بن له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خۆپارێزی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه.

هه‌نگاوه به‌راییه‌كانی چاكسازی
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی نا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری دیكه‌ی ده‌ركرد. وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی (5ی ئایار/ مایۆی 2020)دا، راگه‌یه‌ندران.
بڕیاره‌كان:
1) رێکخستنەوەى ئەو خزمەتگوزارییانەى لە لایەن کەرتى تایبەتەوە بە شێوەى گرێبەست لە دەروازە سنوورییەکان پێشکەش دەکرێن بە جۆرێک، دەبێت داهاتى ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ بەرژەوەندى گشتى بێت.
2) هەڵوەشاندنەوەى سەرجەم ئەو لێخۆشبوونانەى کە دراون لە رەسمى گومرگ و باج کە ناگونجێن لەگەڵ یاسا وڕێنماییەکان.
3) کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنوورییەکان بەمەبەستى رێگرى لەهەر کارێکى نایاسایى کە زیان بە داهاتى گشتى بگەیەنێت.
4) پابەندکردنى کۆمپانیا ناوخۆییەکانى بوارى نەوت وگاز، کۆمپانیاکانى بوارى سکیوریتى و کۆمپانیاکانى بوارى پەیوەندى و ئینتەرنێت و پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون بە پێدانى باج لە چوارچێوەى یاسا وڕێنماییەکان.
5) رێکخستنەوەى میکانیزم و ئەو لایەنانەی کە رسوماتی خزمەتگوزاریی وەزارەتەکان بە شێوەى گرێبەست کۆدەکەنەوە بەجۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندى گشتیدا بێت.
6) سەپاندنى باج لەسەر هاوردەکردن و پاڵاوتنى بەرهەمە نەوتییەکان.
7) پێویستە لەسەر وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو پۆڵینى سەرجەم ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە بکات کە زێدەڕۆییان لەسەر ئەنجام دراوە، سەرەڕاى پێداچوونەوەى ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەى بە گرێبەست بەکرێدراون لە رووى نرخ و شێوازى گرێبەست بۆ ئەوەى وەک سامانێکى نیشتمانیی مامەڵەیان پێوە بکرێت.
8) هەڵوەشاندنەوەى تەرخانکردنى زەوى بۆ ئەو پڕۆژانەى مۆڵەتى وەبەرهێنانیان پێدراوە بەڵام دەستیان بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکان نەکردووە.
9) هەڵوەشاندنەوەى تەرخانکردنى زەوى کە بە موساتەحە دراون، بەڵام دەستیان بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکان نەکردووە.
10) تاپۆکردنى سەرجەم ئەو زەوییانەى کە بە شێوەى کارت تەرخانکراون بۆ هاووڵاتیان و هەروەها تاپۆکردنى یەکەکانى نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکانى وەبەرهێنان بە ناوى هاووڵاتیان و پێداچوونەوە بە نرخى خزمەتگوزارییى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون.
11) جەردکردنى سەرجەم موڵک و ماڵى حکومەت و سەرجەم دامەزراوەکان لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە تا وەک سەرچاوەیەک بۆ داهاتى گشتى مامەڵە بکرێت.
12) وەرگرتنەوەى قەرزە بازرگانییەکان لە لایەن وەزارەتى دارایى وئابوورى لەبەر ڕۆشنایى یاساى چاکسازیی.
13) پەسەندکردنى پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی دابەشکردنى کارەبا و کۆکردنەوەى کرێى بەشداربووانى کارەبا لە لایەن کەرتى تایبەتەوە لە ژێر سەرپەرشتى و چاودێرى حکومەت.
14) پەسەندکردنى پڕۆژەى کڕینەوە و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانى هەرێمى کوردستان لە لایەن کەرتى تایبەت لە ژێر سەرپەرشتى و چاودێرى حکومەت بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ.
15) داشکاندنى ڕێژەیەک لەو پێشینانەى حکومەت کە لە لای هاووڵاتیانە (پێشینەى خانووبەرە و پێشینەى هاوسەرگیریی و قەرزى بچووک) بە مەرجێک هاووڵاتیان ئامادە بن تا ڕۆژى 15 ى حوزەیرانی 2020 تەواوى بڕى پێشینەکان بگەڕێننەوە بۆ حکومەت.

له لایه‌كی دیكه‌وه، بڕیاره له‌م مانگه‌وه یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌ندێك كه‌سی هه‌راسانكردووه، كه بڕیاره‌كانی چاكسازی ده‌یانگرێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ درووستكردنی دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی و نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌رووی سه‌باره‌ت به‌و بڕیار و رێكارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ریانده‌كات له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییه‌كانی.
هه‌ڵكشانه مه‌ترسیداره‌كه راستییه‌كانی ده‌رخست
له (48) كاتژمێری رابردوودا، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیداری كۆرۆنا بووه‌ته‌وه و له (24) كاتژمێری رابردووش‌دا، (6) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانی دیكه تووشی په‌تاكه بوون. ئه‌و هه‌ڵكشانه مه‌ترسیداره دوای ئه‌وه هات، كه له هه‌ندێك وێستگه و ده‌روازه‌ی سنووری چاوپۆشی له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كرابوون و له شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر سنووری وه‌ك پێنجوێندا ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا (50) كه‌س له‌وانه‌ی نموونه‌ی خوێنیان بۆ پشكنین لێ وه‌رگیرابوو، به تووشبووی ڤایرۆسه‌كه ناسێندران.
له ده‌ستپێكه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی نه‌دا سه‌ره‌داوی تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له ده‌ست ده‌ربچێت. رێگه‌ی نه‌دا كۆرۆنا بگاته ناو بازاڕ‌و شه‌قام و ماڵی هاووڵاتیان. ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌بوون، زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه و خێرا رێكاری پێویست گیرایه به‌ر و به‌ركه‌وته‌كانیان كۆكرانه‌وه و كه‌ره‌نتین كران، به‌ڵام دوای شلكردنه‌وه‌ی بڕیار و رێنماییه‌كان له هه‌ندێك ناوچه، كۆرۆنا گه‌یشته ناو كۆمه‌ڵگه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه كۆرۆنا بگاته هه‌موو ماڵێك.

راستییه‌كان وه‌ك خۆی
هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی رۆژانه له رێگه‌ی ده‌ركردنی به‌یاننامه و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی میدیاییه‌وه نوێترین زانیاری و بڕیار و رێنمایی سه‌باره‌ت به ره‌وشی كۆرۆنا بۆ رایگشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندروستی له چه‌ندین كۆنفرانسی میدیاییدا جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی كۆرۆنا له هاووڵاتیان ناشارنه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ش له پێناو درووستكردنی متمانه‌ی نێوان هاووڵاتی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بووه.
دانی پێدانانێن
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو رێوشوێن و بڕیار و رێنمایی و رێكارانه‌ی كه حكومه‌ت بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه و سه‌لامه‌تی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌ریكردوون، هێشتا كه‌سانێك هه‌ن، نایانه‌وێت دان به رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا بنێن و پێیان وایه، ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات، په‌تا نییه و حكومه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان رێكاری خۆپارێزی ده‌گرێته به‌ر.

سه‌رۆكی حكومه‌ت: رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه
له نوێترین هه‌ڵوێستیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تدا رایگه‌یاند، "بەداخەوە خەڵکێك دەیەوێت ته‌ندروستی خه‌ڵك به سیاسیی بکات، گومانیان له بوونی مەترسییەکانی كۆرۆنا دروستکردووە، هانی خەڵک دەدەن پابەندی رێنماییەکان نەبن، بۆیە ئەم کەسانە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێك بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان. هیچ کەمتەرخەرمییەکی لەم رووەوە نەکردووە. ئەوەی پێویست بووە ئەنجامیداوە".
روونیشیكرده‌وه، "ئێستا بەرپرسیارێتی سەرەکی دەکەوێتە سەر خەڵک بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتییان و کۆمەڵگە".
سه‌رۆكی حكومه‌ت دڵنه‌واییان ده‌كات
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژەی بە زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانییەکان کرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان کرد. هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ تووشبووان خواست".
سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانیش به رێنماییه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌ت "سوپاسی پابەندبوونی هاووڵاتییانی بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان کرد".
