شاندێکى هەرێم بەشداریی پیشانگاى MUSIAD EXP 2024 ـی ئیستانبوڵ دەکات

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی پێشانگەی MUSIAD EXP 2024 تایبەت بە بازرگانیی و پیشەسازیی لە شارى ئیستانبۆڵ دەکات، لە چوارچێوەی پێشانگەکەش چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.
سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، لەسەر بانگهێشتى وەزیرى بازرگانى وڵاتى تورکیا، شاندێکى هەرێمى کوردستان کە پێکهاتوون لە ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کارووبارى پێکهاتەکان و سەروەر هاواری بریکارى وەزارەتى بازرگانى و سەرۆک و ئەندامانى ژوورە بازرگانییەکانى هەولێر و سلێمانى، بەشدارییان لە کردنەوەى پیشانگاى MUSIAD EXP 2024 ـی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازیی لەشارى ئیستانبۆڵ کرد کە بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆککۆمار و ژمارەیەکى دیکە لە وەزیرى و بەرپرس و کاربەدەستانى وڵاتەکە بەرێوەچوو.
لە پیشانگاکەدا کە کۆمپانیاکانى 100 وڵات تێیدا بەشدارن، هەرێمى کوردستانیش بەشدارە و لە پەراوێزیشیدا، شاندی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.