هاوڕێ کەمال: تاوەکوو ئێستا بەغدا پارەی تەواوکاری مووچەی خانەنشینانی هەرێمی نەناردووە
![هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاریی یاسایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وێنە 'ئەرشیف'](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1733398855_kurdistan24.jpg)
هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاریی یاسایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە بۆڵتەنێکی هەواڵەکانی کوردستان24، گوتی: "دوو بڕیارمان لە دادگای فیدرالی هەیە کە دەڵێت، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوتای مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی فیدرالی بێت."
گوتیشی: "یەکێک لە بڕیارەکان باسی مووچەی خانەنشینان دەکات، کە دەڵێت دەبێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم، وەکوو خانەنشینانی بەغدا هاوتا بکرێت، بۆیە ئێمەش بەگوێرەی یاسای نوێی ساڵی 2014 خانەنشینی مامەڵەمان کرد، تەواوکاریی مووچەی خانەنشینان کە 45 ملیار دینارە، حکوومەتی هەرێم داویەتی ." دەشڵێت: "تاوەکوو ئێستا عێراق یەک دیناری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە."