باوکی ئەو پێشمەرگەیەی گوایە ناوی لە لیستی یەکێ لە زیندانەکانی سووریایە قسە بۆ کوردستان24 دەکات

پێشمەرگەیەک، دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی 10 ساڵ، ئەمڕۆ کەسوکاری ڕایانگەیاند، کە ناوی ناوبراو لەنێو لیستی یەکێ لە زیندانەکانی سووریایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، کەسوکاری پێشمەرگەیەک کە 10 ساڵە بێسەروشوێنە بە کوردستان24ـیان ڕاگەیاند، لە ساڵی 2014 لە سەروبەندی هاتنی تیرۆستانی داعش و داگیکردنی بەشێکی خاکی عێراق، عیسا عەبدوڵڵا، پێشمەرگە بووە لە میحوەری زوومار لە پارێزگای نەینەوا، لەو کاتیەوە تا ئێستا بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکیان لەباریەوە نەبووە.

ئاماژەیان بەوە دا، کە دوێنێ شەو زانیویانە کە ناوی کوڕەکەیان لە لیستی یەکێ لە زیندانەکانی سووریاییە، بۆیە داواکارن لە حکوومەت کە یارمەتیان بدات لە دۆزینەوەی کوڕەکەیان.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment