له ماركێتهكانی ههولێر بهكارهێنانی ماسك و دهستكێش دهكرێته مهرج
دهبێت ههموو كهسێك پابهند بێت
K24 – ههولێر:
لیژنەی باڵای وزاری رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەكارھێنانی دەستكێش و ماسكی لەلایەن ھاووڵاتییانەوە كردە ناچاری، ئەمەش ماركێتەكانی پابەندكردووە بەوەی رێگە نەدەن ھاووڵاتییان بەبێ بەكارھێنانی ماسك و دەستكێش سەردانیان بكەن، لیژنەكانی بەدواداچوونیش دەتوانن لەرێی كامێراكانی چاودێریی ماركێت و شوێنە گشتییەكان بكەن، بۆ ئەوەی ئاستی پابەندبوونی ھاووڵاتییان بزانن.
سەرەڕای ئاساییبوونەوەی ژیان، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوام خۆپارێزی ھاووڵاتییان و ماركێت و شوێنە گشتییەكان دووپاتدەكەنەوە، ھەر لایەنێكیش پابەند نەبێت رێكاری ئیداری بەرامبەر دەگیرێتە بەر.