هەموو جۆرە چالاکییەک لە رحا قەدەغە کران
بۆ ماوەی هەفتەیەک هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان قەدەغە کران.
پارێزگای رحای باکووری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەمڕۆ پێنجشەممەوە، 12-12-2024، بۆ ماوەی هەفتەیەک، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، ڕێپێوان، مانگرتن، چالاکیی گۆڕەپانیی و تەواوی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغە کراون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارەکە ناوەندی قەزا و تەواوی شار و شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە.
مەبەست لە بڕیارەکە، وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە "پاراستنی ئەمنییەتی گشتی و ڕێگرییە لە ڕوودانی هەر جۆرە کردەوەیەکی تێکدەرانە."