وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: ئه‌ركى هێزه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان بەردەوام دەبێت
پێنجشه‌ممه، 12-12-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا و بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکاران، پێک هاتبوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "لە کۆبوونەوەیه‌کدا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆك، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه، باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانيا ئاماده‌ى بوون، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جياكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە."
نێچیرڤان بارزانی، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بوارەکاندا دووپات کردەوە. هەروەها به‌تايبه‌تى ستايشى ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردنی عێراق و هه‌رێمى كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا كرد، هه‌روه‌ها هاوكاريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييان بەرز نرخاند."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا "جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به ئه‌ركى هێزه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن."
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.