سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دووپاتدەکاتەوە

پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە ڕێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و باسی ڕۆڵی ئافرەتانی لە شۆرشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی تری کوردستان و سەرخستنی شۆڕشەکاندا کرد، هەروەها دەستخۆشی لە ستافی نوێی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتان سوپاسی سەرۆک بارزانی و ئەو متمانەیەیان کرد کە پێیان دراوە و بەڵێنی کارو هەنگاوی باشتریان دا لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا.
ڕۆلی گرنگی ئافرەتان لە پڕۆسە دیموکراسییەکان و هەروەها کۆمەڵگە و پاراستنی خێزان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.