ریال مەدرید درێسی یەکەم یاریی سەردەمی کۆرۆنا دەفرۆشێتەوە
داهاتەکەی پێشکەشی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن
ریال مەدرید درێسی ئەمڕۆی یاریی بەرامبەر ئیبار لە لالیگا دەفرۆشێت و داهاتەکەشی بۆ هاوکاری تووشبووانی کۆرۆنا خەرج دەکات.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە ئەو درێسەی یاریزانانی یانەکەیان لە یەکەم یاریی سەردەمی کۆرۆنا بەرامبەر ئیبار لە گەڕی 28ی لالیگا لەبەری دەکەن، لە زیاد کردنێدا ئاشکرا دەیفرۆشن و پارەکەشی پێشکەش بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە زیاد کردنەوە پێش یارییەکە دەستی پێکردووە و دوای یارییەکەش بۆ دڵنیابوون لە پاک و خاوێنی درێسەکە پشکنینی DNA بۆ دەکەن لە پێناو ئەوەی کەسەکەی کە درێسەکە دەکرێتەوە، دڵنیا ببێتەوە لە پاک و خاوێنی.