عێراق: پێویستمان بە گازی ئێران نامێنێت

"ئەگەر پلانەکان جێبەجێبکرێن لە 2024 پشت بە گازی ناوخۆ دەبەستین"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە كاتێكی دیاریكراودا دەتوانن ھاوردەی گازی ئێرانی بوەستێنن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەگەر بێت و سەرجەم پڕۆژەكان لە بواری گازدا وەك ئەوەی بڕیاری لێدراوە، تەواو بكرێن، وڵاتەكەی دەتوانێت لە ساڵی 2024دا، ھاوردەی گازی ئێرانی بوەستێنێت.

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەكات، داھاتی نەوت تا كۆتاییەكانی ئەم مانگە بگاتە نزیكەی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، بێجگە لە نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار كە وەك خەرجی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دەیدات.

لە ماوەی رابردوودا عێراق لەگەڵ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی نەوت، كە كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عێراق بەڕێوەدەبەن، رێككەوتن بۆ ئەوەی لەم مانگەدا زیاتر بەرھەمھێنانی نەوتی خاو دابەزێنن.