ئارسێناڵ شوێنگرەوەی ئۆبامییانگی دۆزیوەتەوە

سەردار ئازمون گۆڵکاری ئێرانی یانەی زینیت سان پێتەربورگی رووسیایە

کارگێری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لە ئێستا بە دوای شوێنگرەوەی ئێمریک ئاوبامێیانگ گۆڵکاری گابۆنی یانەکەیاندا دەگەڕێن و چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەو یانەیەش بڵاویان کردووەتەوە سەردار ئازمون هێرشبەری ئێرانی یانەی زینیت سان پێتەربورگی رووسیا ئامانجی یانە لەندەنیەکەیە.

 

رادیۆی talksportی ئینگلیزی بڵاویکردووە بەم دوواییە گفتوگۆکانی هێرشبەری گابۆنی لەگەڵ کارگێری یانەکەی نەرێنی بووە و بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە 30 ساڵانە وەرزی داهاتوو بە یەکجاری یانەکەی جێبێڵێت، هەربۆیە تۆپ هاوێژەکان لە ئێستاوە دەیانەوێت شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە دیار بکەن و چەند کەسێکی نزیک لەو یانەیەش سەردار ئازمونی هێرشبەری ئێرانیان پێشنیار کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا  گفتوگۆکان لەگەڵ یانە رووسیەکە دەست پێ بکرێن، لە پێناو گواستنەوەی گۆلكارەکەیان.

 

سەردار ئازمون ماوەیەکە بووەتە ئامانجی چەندین یانەکەی دیکە وەکو ئەیسی میلان، ناپۆلی و لازیۆ، بەڵام پێدەچێت ئەمجارەیان یانە ئینگلیزیەکە بە جدی هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن و یانە رووسیەکەش لە پێناو دەستبەرداربوونی داوای 25 ملیۆن پاوەند دەکەن.