مۆدریچ ئامۆژگاری مباپێ دەکات یانەکەی جێبێڵێت
ئەو ئامۆژگارییەی مۆدریچ دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبووە
لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کرواتی یانەی ریال مەدرید ئامۆژگاری کلیان مباپێ فەڕەنسی دەکات ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
لوکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ئەگەر کلیان مباپێ گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە دەیەوێت لە داهاتوودا رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بکات، ئەوا باشتروایە یانەکەی جێبێڵت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت تواناکانی زیاتر بە دیار بخات، چونکە ئەو یاریزانە هەموو تایبەتمەندی ئەوەی تێدایە کە ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.
ئەم قسانەی مۆدریچ دەنگدانەوەی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە، بە هۆی ئەوەی کە چەند وەرزێکە یانەکەی هەوڵی بەدەست هێنانی تواناکانی کلیان مباپێ دەدات و چاوەڕێ دەکرێت بۆ وەرزی داهاتووش هەوڵەکان بەم زووانە دەست پێ بکرێنەوە.