كوردستان24 له یارییه‌كه‌ی عێراق ڕیكۆردی زۆرترین بینەری تۆمار كرد

كوردستان24 له گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی عێراق و یه‌مه‌ن، له یه‌كه‌مین گه‌ڕی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كرد.
پەیجی فەیسبووکی کوردستان24، یاریەکەی ئەمڕۆی عێراق و یه‌مه‌نی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ فانەکانی گواستەوە و 114 هەزار کەس لە ڕێگەی پەیجی کەناڵەکەوە بینەری یارییەکە بوون.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی پاڵه‌وانی دواین وه‌شانی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به سه‌ركه‌وتن ده‌ستی به پاڵه‌وانێه‌تییه‌كه كرد و كوردستان24ـیش تا كۆتایی جامه‌كه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی به ڕاسته‌وخۆ له په‌یجه‌كانی ده‌گوازێته‌وه.
کوردستان24 ئەمە یەکەم جار نییە ڕیکۆردی زۆرترین بینەر تۆمار دەکات، هەر بە پێی داتای فەیسبووک ڤیدیۆکانی پەیجی کەناڵەکە بە کەمتر لە مانگێک زیاتر لە 354 ملیۆن بینەریان هەبووە، ئەمەش بە واتەی ئەوە دێت تەنیا خۆمان دەتوانین ڕیکۆردی خۆمان بشکێنین.
پابەندی دامەزراوەی مێدیایی کوردستان24 بە بنەماکانی کاری مێدیایی، وای کردووە وەرگران لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکان و دڵنیابوونەوە لە هەواڵی ساختە و ڕاست، پشت بە سایت و سۆشیاڵ مێدیای کوردستان24 ببەستن.
هەروەها پێش هەفتەیەک، لە ڕووماڵی تایبەت بە ڕووداوەکانی ناوخۆی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، زیاتر لە 100 ملیۆن کەس بینەری تەنیا بە 24 گرتە ڤیدیۆی کوردستان24 بوون.