وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا. 

دووشەممە، 23-12-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "سبەینێ سێشەممە، 24-12-2024، مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. "

 هەر ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، شایستەی دارایی هەردوو مانگی 7 و 8ـی ئەو مامۆستایانە دابەش کرا کە ئەو کاتی هێشتا وانەبێژ بوون و نەکرابوونە گرێبەست. 

ڕۆژی 25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دەر کرد کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار مامۆستا دەبێت.