هەسەدە ڕادەست کردنەوەی داعشە عێراقییەکان بە حکوومەتی عێراق ڕەت دەکاتەوە

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند، هەسەدە ڕادەست کردنەوەی داعشە عێراقییەکان بە حکوومەتی عێراق ڕەت دەکاتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرایان کردووە؛ هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەتیان کردووەتەوە داعشە عێراقییەکان لە زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەستی عێراق بکەنەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنییانە؛ دوو هەزار و 500 ئەندامی داعشی بەرەگەز عێراقی لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان، حکوومەتی عێراقی داوای ڕادەست کردنەوەی کردوون، بەڵام هەسەدە داواکەی ڕەت کردووەتەوە.

هەسەدە نایەوێت بەهۆی ڕادەست کردنەوەی داعش بە حکوومەتی عێراق ناوچەکە دووبارە تووشی گرفت ببێتەوە، هەربۆیە ڕەتی دەکاتەوە ڕادەستیان بکات.