د. کەمال غەمبار کۆچی دوایی کرد

دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، هونەر تاهیر، بەرێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری کۆیە بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند،  د. کەمال غەمبار، نووسەری دیاری کورد کۆچی دوای کرد، وا بڕیارە لە سەر وەسیەتی خۆی لە شاری كۆیە لە  گۆرستانی كەكۆن بەخاكی بسپێرن.
 کەمال غەمبار، پەروەدەكار و نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی ناودارە، لە ساڵی 1937 لە کۆیە لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە هەولێر تەواو کردووە و پاشان بەشی زمانی عەرەبیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.دەیان ساڵ لە خوارووی عێراق و پاشان لە قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیییەکانی هەولێر و پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان، مامۆستا بووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیی بووە، یەکەم نووسینی لە ساڵی 1950 لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاو کردووەتەوە.
بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری کۆیە گوتیشی: "کاتژمێر 12 لە مەراسیمێکی شایستەدا لەگۆڕستانی کەکۆن، لە تەنیشت گۆڕی دڵدار و نووسەرانی دیکەی کۆیە، بەخاک دەسپێردرێت."