وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دووچاری هێرشی ئەلیکترۆنی بووەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، دووچاری هێرشی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و چین بە تاوانبار دەزانێت بەرامبەر ئەو هێرشە.
دووشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، دووچاری هێرشی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و چین بە تاوانبار دەزانێت بەرامبەر ئەو هێرشە، دەشڵێت: هێرشەکە زیانێکی بە گەنجینەی ئەمەریکا نەگەیاندووە، ئەو لایەنەی هێرشەکەی ئەنجامداوە، چین پشتیوانی داراییان دەکات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوە، بەڵام نەبووە هۆی ئاشکراکردنی داتا نهێنیەکان.
بەگوێرەی نامەکە، هێرشەکە کاریگەری لەسەر چەندین وێستگەی کار و بەڵگەنامەی نهێنی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هەبووە، بەهۆی دزەکردن بۆ نێو پرۆگرامی ئاسایشی وەزارەتەکە بەناوی "Beyond Trust" کە لایەنێکی دەرەکی ئەنجامیداوە، بەپێی ئاماژەکانیش هێرشەکە لایەنێک ئەنجامیداوە، چین پشتیوانی دارایی دەکات.