ئۆکرانیا هەناردەی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا هەڵپەسارد

%40 ئەورووپاییەکان لە بەردەم مەترسی نەمانی گازی سروشتی دان

دوای سێ ساڵ لە ڕێککەوتننامەی ڕووسیا و ئۆکرانیا، بۆ دابینکردنی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا، ئۆکرانیا بە بڕیارێکی تاکلایەنە کۆتایی بە ڕێککەوتنامەکە هێنا، وەزیری وزەی ئۆکرانیاش دەڵێت، بڕیارەکە لە بەرژەوندیی وڵاتەکەیانە.

چوارشەممە 1 کانوونی دووەمی 2025، وەزیری وزەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی گواستنەوەی گازی سروشتیی ڕووسیای بەنێو خاکی ئۆکرانیا، بۆ ئەورووپا هەڵپسارد. لەلایەن خۆیەوە هێرمەن خالیوشچنکۆ، وەزیری وزەی ئۆکرانیا لە بارەی هۆکاری هەڵپساردنی ڕێکەوتنامەکە دەڵێت: "بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوندییەکانی وڵات، ئەم بڕیارەمان داوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەڵێنی دابوو "ڕێگە نەدات ڕووسیا لە سەر خوێنی ئوکرانییەکان پارە پەیدا بکات."

بازرگانان پێشبینی دەکەن بەهۆی وەستاندنی هەناردەی گازی ڕووسیا و دابەزینی پلەکانی گەرما و زیادبوونی بەکارهێنانی گاز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ئەورووپا، یەدەگی گازی سروشتی بە خێراییەکی پێشبینی نەکراو کەم ببێتەوە.

پشبینی دەکرێت هەڵپساردنی ڕێککەوتنامەکە، لێکەوتەی نەرێنی هەبێت و نرخی گازی سروشتی بە ڕێژەی 45% بەرز بێتەوە.

پێش جەنگی ئۆکرانیا، ڕووسیا لە چوار ڕێگەوە 40% گازی سروشتی ئەورووپای دابین دەکرد، کە بریتی بوون لە ڕێگەی هەناردەی بۆریی دەریای بەڵتیک، ڕێگەی بێلاڕووس و پۆلەندا، هەروا بۆریی ئۆکرانیا لە دەریای ڕەش و تورکیا بۆ ئەورووپا، بەڵام چاوەڕان دەکرێت، ئەمجارە پۆلەندا ببێتە دەروازەی گەیاندنی گازی سروشتیی ڕووسیا بۆ ئەورووپا.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment