پزیشكێکی کورد دوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا باس لە نیشانە و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە دەکات
باس له ئەزموونی خۆی لەگەڵ کۆرۆنا دەکات
K24- ههولێر:
پزیشكێکی کورد دوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا باس لە نیشانە و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە دەکات.
د. زانا دزەیی، پزیشکیی هەناوی، لە دوای چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەزموونی خۆی لەگەڵ ڤایرۆسەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکاتەوە.
ئەو پزیشکە، باس لە نیشانەکانی ڤایرۆسەکە و چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی دەکات و چەند ئامۆژگارییەک دەداتە هاووڵاتیان.
د. زانا دەڵێت، نیشانە و چارەسەکردنی ئەمانەی خوارەوەن:
1- لەش داهێزرانێکی زۆر (ئەمە لە زۆبەی نەخۆشەکاندا هەیە).
2- تێکچوون و پچڕ پچڕ بوونی خەو.
3- تاڵیی تامی نێو قوڕگ (بە کەمی و بۆ ماوەیەکی کورت).
4- ئازاری پچڕ پچڕی ماسولکە ( سەرەتا بە ماسولکەکانی. حەوزەوە دەست پێدەکات و دواتر بۆ پەلەکانی خوارە دەجوڵێت).
5-لەرزین (لە یەکەم دوو ڕۆژی نەخۆشییەکە و دواتر لە ڕۆژی هەشتەم و نۆیەم و دەیەم).
6- تا(لە یەکەم دوو ڕۆژ 37.8 بۆ 38 سێلسیز).
7-ئارەقکردنەوەیەکی زۆر( لە یەکەم دوو ڕۆژ و ڕۆژی هەشتەم بۆدەیەم).
8- نەرمە کۆکەیەکی کەم بە بێ هەناسە تووندبوون و بەڵغەم.
9-توونبوونێکی کەمی قەفەزەی سنگ .
10-ڕۆژی هەشتەم بۆ دوازدەیەم واتە خولی دووەمی نەخۆشییەکە نیشانەکان توندتر بوون.
ئەزموونی چارەسەر:
1-خۆ کەرەنتین کردن لە ماڵەوە.
2-مەشڵەژێ و خۆت تووشی دڵەڕاوکێ مەکە.
3-هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و بیدەرەوە.
4-خۆدانە بەر خۆری بەیانیان لە 15 خولەک زیاتر نەبێ، خۆرەکە ڕاستەوخۆ لە پێستی پشت بدات باشترە.
5-شلەمەنی زۆر بخۆرەوە، شووتی و خەیار باشترین سەرچاوەی ئاو و شلەمەنین بۆ لەش.
6-ڕۆژانە هەڵم و بوخاری ئاوی لەکوڵ هەڵمژە ٥ خولەک زیاتر نەبێ.
7-غەرغەرەی خوێ دووجار لە ڕۆژێکدا.
8-پشوودانێکی تەواو.
9-وەرزش کردن بۆ ماوەی 30 بۆ 40 خولەک.
10-خەوتنت با لە 10 كاتژمێر کەمتر نەبێت.
بەکارهێنانی هەندێکی سەپلیمێنت و ڤیتامین بەم شێوەیە:
1- ڤیتامین سی 1 بۆ 4 گم ڕۆژانە
2-حەپی زینک 50 مگم ڕۆژانە
3-ڤیتامین دی 1000 یونت ڕۆژانە
4-پاراسیتامۆڵ حەپ 1گم ڕۆژانە 3 جار.
لە ئەگەری توند بوونی هەناسەت سەردانی نزیکترین بنکەی کۆرۆنای شارەکەت بکە.