لەکەلار باندێک نزیکەی 70 پیاو دەخەڵەتێنن
پەیامنێری کوردستان24 لەکەلار، هەرێم جاف ڕایدەگەیەنێت: باندێک کە ئافرەتێک و سێ پیاو بوون، نزیکەی 70 پیاویان بەناوی پەیوەندیی سۆزداری و ئەنجامدانی کاری سێکسی لەگەڵ ئافرەتەکە خەڵەتاندووە، دواتر ئەو کەسانەیان بەندکردووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان لێ کردوون ئەگەر پارەیان پێ نەدەن.
چوارشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2024، هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 لە کەلار، لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە گواستیەوە، ئافرەتێک بەناوی پەیوەندی سۆزداری و ئەنجامدانی کاری سێکسی لەگەڵیان، لە کاتی جیاوازدا نزیکەی 70 پیاوی بانگی نێو ماڵەکەی خۆی کردووە، لەو کاتەشدا ئەو سێ پیاوەی بەشداریی خەڵەتاندنەکەی بوون وەک باند، بەسەر ماڵەکەیان داداوە و وێنە و ڤیدیۆی ئەو کەسانەیان گرتووە کە چوونەتە لای ئافرەتەکە بۆ ئەوەی سێکسی لەگەڵدا بکەن، هەڕەشەیان لێکردوون بەوەی، ئەگەر پارەیان پێ نەدەن، ئازادیان ناکەن و وێنە و ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکەنەوە.
ئێستا ئەو ئافرەتە و سێ لە پیاوە هاوکارەکانی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.