هاڤێرتز لە پێناو یاریی کردن بۆ ریال مەدرید مەرجێکی ئەو یانەیەی قبول کردووە
ئامادەیە ساڵێکی دیکەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت
کای هاڤێرتز هێرشبەرە لاوەکەی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید ئامادەیە وەرزێکی دیکەش چاوەڕێ ئەم خەونەی بکات و لە یانەکەی بمێنێتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاری دەستکەتووە، گۆڵکارە لاوەکەی یانە ئەڵمانیەکە لەسەر داوای کارگێری یانەی ریال مەدرید ئامادەیە وەرزی داهاتووش لە یانەکەی بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی شاهانەکان داوایان لەو یاریزانە کردووە ئامادەن بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەو مەرجەی وەرزی داهاتووش لە یانەکەی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە داهاتووی دڵنیابن، خودی ئەو یاریزانەش بەم مەرجە رازیبووە و ئامادەنیە تاوەکو شاهانەکان خۆیان یەکلایی دەکەنەوە، لەگەڵ هیچ یانەیەک گفتوگۆ بکات.
ریال مەدرید ئامادەیە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ هاڤێرتز بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام کارگێری یانەی بایەر لیڤەرکۆزن ئامادەنین کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.
هاڤێرتزی 21 ساڵ لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان ئەمساڵ بەشداری 40 یاریکردووە و توانیویەتی 16 گۆڵ و 9 ئاسیست تۆمار بکات و ئاستە باشەکەشی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی ناچار کردووە هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن.