ئیسرائیل چەند دامەزراوەیەکی لە حەلەب بۆمباران کرد

دیمەنی بۆمبارانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حەلەب
دیمەنی بۆمبارانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حەلەب

چەند تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای حەلەبیان لە سووریا هەژاند و میدیای سووریش ڕایگەیاند، ئیسرائیل بۆمبارانی چەند ناوچەیەکی کردووە. 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 03-01-2025، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە حەلەب ڕوویاندا و تەلەڤیزیۆنی فەرمیی سووریاش ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند دامەزراوەیەکیان لە پارێزگاکە بۆمباران کردووە.

بە گوێرەی میدیای سووری، ئیسرائیل لە سێ هێرشی ئاسمانیدا کارگەکانی دروستکردنی کەرەستەی بەرگری و ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی لە ناوچەی سەفیرە لە باشووری حەلەب بۆمباران کردوون. 

لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە لە هەشتی مانگی ڕابردوو، ئیسرائیل نزیکەی 500 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا کردووە.