ڕووسیا هۆشداری لە خۆڕێکخستنەوەی داعش لە سووریا دەدات

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری لە خۆڕێکخستنەوەی داعش لە سووریا دەدات.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی، سێگری ریباکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو دۆخەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و خۆڕێکخستنەوەیان هەیە.

ریباکۆڤ گوتیشی: مەترسیی ڕاستەقینە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش و ئەو گرووپە توندڕەوانەی دیکە هەن کە پێشتر لە سووریا چالاکبوون و دواتر نەماوەن.

لەلایەکی دیکەوە و بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی، شکاندنی زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بووەتە هۆی زیادبوونی جموجوڵەکانی داعش لە 14 ناوچەی سووریا، کە بەشێک لەو ناوچانە نزیکن لە سنوری عێراقەوە.