شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی میسی دوای گۆڵەکەی بەرامبەر لیگانێس ئاشکرا بوو

لاسایی کەسایەتیەکی یارییە ڤیدیۆییەکانی کردووەتەوە

لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمجارەیان بەرامبەر لیگانێس بۆ یەکەمجار شێوازێکی ئاهەنگگێڕانی نمایش کرد و کەسیش نەیزانی مەبەستی لیۆ لەم ئاهەنگگێڕانە چی بووە، بەڵام ئەمڕۆ دیار بوو کە لاسایی یەکێک لە کەسایەتیەکانی یارییە ڤیدیۆییەکان کردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا مەبەستی ئاهەنگگێڕانەکەی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانای ئاشکرا کردووە و نوسیویەتی لیۆ ئەم گۆڵەی پێشکەشی منداڵەکانی کردووە و لاسایی یەکێک لە کەسایەتیەکانی یارییە ڤیدیۆییەکان کردووە کە رۆژانەم منداڵەکانی خەریکی ئەو یارییەن.

لیۆنێل میسی بە تۆمار کردنی گۆڵەکەی بەرامبەر لیگانێس لە گەڕی 28ی لالیگا ژۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەی لالیگا لە پێشەنگی گۆڵکاران گەیاندە 21 گۆڵ بە جیاوازی حەوت گۆڵ لەگەڵ کەریم بێنزیمای دووەم گۆڵکاری لالیگا.