ئەم وەرزە بۆ بەرگریکارێکی ئارسێناڵ کۆتایی هات
بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر مان سیتی تووشی بووە
پابلۆ ماری بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵ بە هۆی پێکان ئەم وەرزە چیدیکە ناتوانێت یاریی بۆ یانەکەی بکاتەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بڵاویکردەوە پابلۆ ماری بەرگریکاری یانەکەیان لە یاریی رابردوویان بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولەکی 24 بە هۆی پێکان یاریگەی جێهێشت و دوای یارییەکەش پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و دەرکەوت تووشی پچڕانی بەستەرەکانی چۆکی بووە و بەم بۆیەوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەیان بکاتەوە.
ماری سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەکەی لەندەنی پایتەخت کردووە و تەنها بەشداری دوو یاریی یانەکەی کردووە.