بە فەرمی لێستەر سیتی گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێکردەوە

تاوەکو ساڵی داهاتوو لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبن

بە فەرمی یانەی لێستەر سیتی بریاریدا گرێبەستی سێ یاریزانی یانەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان، گرێبەستی هەر یەکە لە کریستیان فۆکس، مۆرگان و یاکۆپۆڤیچیان بۆ ماوەی یەکساڵ و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 نوێکردەوە و بەم شێوەیە ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵێکی دیکەش لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبن.

مۆرگان دەیەم وەرزیەتی یاریی بۆ لێستەر دەکات و هەروەها کریستیان فۆکس لە ساڵی 2015ـەوە یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات و هەرچی یاکۆپۆڤیچی گۆڵپارێزە، ئەوەیان سێ ساڵی یاریی بۆ لێستەر سیتی دەکات.