زاخۆ.. ئەرمەنەکان به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
ئه‌رمه‌نه‌كانی زاخۆ به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و به‌و بۆنه‌یه‌وه دڵخۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن؛ هاوكات، پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان له زاخۆ بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌رمه‌نه‌كانی زاخۆ به نوێژ و نزاكاكردن بۆ سه‌قامگیری و ئاشتیی جیهانیی، ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسایان گێڕا.
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له زاخۆ، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی ئه‌رمه‌نه‌كانی سه‌رجه‌م جیهان به‌م بۆنه‌یه‌وه. ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه جه‌ژن و بۆنه و سرووته‌كانی خۆیان یاد ده‌كه‌نه‌وه و پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
زاخۆ یه‌كێك له نموونه و ناوه‌نده دیاره‌كانی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و به‌وپه‌ڕی كراوه‌یی و ئازادییه‌وه بۆنه‌كانی خۆیان به‌رز ڕاده‌گرن و یاد ده‌كه‌نه‌وه.
هاووڵاتییانی ئه‌رمه‌نی له ڕێگه‌ی كوردستان24ـوه دڵخۆشی خۆیان به جه‌ژنی له‌دایكبوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ربڕی و هیوای ژیانێكی ئارام و پڕ له ئاشتییان بۆ مرۆڤایه‌تی خواست.
ئه‌م جه‌ژنه بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان گوزارشت له نوێبوونه‌وه‌ی ژیان ده‌كات. پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان له زاخۆ بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی ئه‌رمه‌نه‌كانیان كرد و برایه‌تی و ته‌بایی نێوانیان بۆ دووپات كردنه‌وه.