"عێراق لە قەیرانێکی سەختی دارایی و ئابووریدایە"
پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز دەبات
K24 - ھەولێر
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دۆخی عێراق بەرەو خراپتر چووە و لە قەیرانێكی سەختی دارایی و ئابووری دایە.
د. ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی رایگەیاند، دۆخی عێراق زۆر خراپبوە لەناو قەیرانی ئابووری و دارایی دایە.
جەختیكردەوە، داهاتی زۆر کەمبووەتەوە دووچاری کورتهێنانێکی گەورە بووە. بەغدا توانای دابەشکردنی مووچەی نەماوە هەموو مانگێک بۆ دابینکردنی مووچە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز دەبات.