دۆناڵد ترەمپ: کە بە ئەردۆغانم گوت واز لە کوردەکان بێنێت، وازی لێهێنان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەڵێت: ئەردۆغان لەسەر داواکاری من شەڕی کوردی نەکرد، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پێش دەستبەکاربوونی بارمتەکان له غەززه ئازاد نەکرێن، دۆزەخ دروست دەبێت.

سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ویلایەتی فلۆریدا گوتی:  ئەردۆغان لەسەر داواکاری ئەو شەڕی کوردی نەکردووە.دەشڵێت: سەرۆک ئەردۆغان دۆستمە و کەسێکی دڵخوازمە و ڕێزی یەکدی دەگرین، دوای ئەوەی داوام لێکرد واز لە کوردەکان بهیێنێت، وازی لێ هێنان.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: من وام کرد ئەمەریکا سەلامەت ترین سنووری هەبێت، ئێستا سنوور دە هێندە خراپ بووە، ئەوان زیندانیکراوانی خۆیان دەنێرنە ئەمەریکا، ئەو کەسانەی نەخۆشیی دەروونیان هەیە، کەسانی زۆر خراپ دەهاتنە ئەمەریکا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە فلۆریدا، ئاماژەی بە بەرنامەی داهاتووی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا  کرد کە بڕیاڕە 20ـی ئەو مانگە دەستبەکار بێت، لەبارەی سنوورەکان و پرسی کۆچبەرانیشەوە گوتی: لە سەردەمی مندا سەلامەتترین سنوورم هەبوو لەمێژووی ئەمەریکادا و ئێستاش ئەمەریکا دەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی زێڕین، هاوکات ئاماژەی بە پلان و بەرنامەکانی کۆمارییەکان و حزبەکەی کرد بۆ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا.

 

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment