زانیاری دڵخۆشکەر لەسەر پێکانەکەی رامۆس هەن
پێکانەکەی قورس نیە و دەتوانێت یاریی بکات
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکارە گۆڵکەکەری ریال مەدرید لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد بە هۆی پێکان بە ناچاری یاریگەی جێهشت و نیگەرانی لای هاندەرانی یانەکەی دروستکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەکە زانیاری دڵخۆشکەریان بڵاوکردووەتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە ئەمڕۆ تیمی پزیشکی شاهانەکان پشکنینی پزیشکیان بۆ کاپتنی یانەکەیان کردووە و لە پشکنینەکاندا دەرکەتووە ئەو یاریزانە پێکانەکەی سەخت نیە و دەتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا بکات، بەڵام زینەدین زیدانی راهێنەر دەیەوێت پشوو بەو یاریزانە بدات، بۆ ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل بە بێ دوو دڵی بەشداریی پێ بکات.
رامۆس لەم وەرزەی لالیگا بەشداری 28 یاریی کردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بۆ یانەکەی بکات، هەروەها هیچ یاریزانێکی مێرنگی نەیتوانیوە لە ساڵی 2020 هێندەی رامۆس گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.