یەکێتیی ئەورووپا  242 ملیۆن دۆلاری پێشکەشی سووریا کرد

هەجە لەبیب، بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ڕێکخراوی یەکێتیی ئەورووپا لە سەردانەکەیدا بۆ سووریا، پاکێجێکی هاوکاری بە بەهای 242 ملیۆن دۆلار گەیاندە دیمەشق، لە بەشێکی هاوکارییەکان بۆ وڵاتانی دراوسێی سووریایە.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتی سووریا، لەبیب بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق گوتی: ''ئەم هاوکارییەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەلماندنی ئەوەییە کە ئێمە هەمیشە لە پاڵ خەڵکەکەمان نین.

بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی یەکێتیی ئەورووپا پەیامێکی ئاراستەی ئەحمەد شەرع کرد گوتی:دەرفەت هاتووتە پێش بۆ ئەوەی مێژوو بنووسنەوە، ئێمەش پشتگیریتان دەکەین بۆ بنیاتنانەوە داهاتوویەکی گەش بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا.

باسی لەوەشکرد، پاکێجەکە لە خواردن، ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و پەروەردەیی و خێمە پێکهاتووە.

هاوکات دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئەمە یەکەم سەردانی نوێنەرانی ڕێکخراوی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سووریا.

ئێڤا هیرنسایرۆڤا گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا،  ڕۆژی پێنجشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند ''پرۆژە یاسایەک بە بەهای 123 ملیۆن دۆلار وەکوو هاوکاری بۆ غەززە پەسەند دەکەین.