کونسوڵی هۆڵەندا: کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەکەین
هۆڵەندا دەیەوێت ژمارەی کۆمپانیاکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکات
کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: دەیانەوێت ئەم ساڵ ژمارەی کۆمپانیاکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکەن.
یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، ئادریان یسڵسن ،کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: چەندین کۆمپانیای بواری بەرهەمە سپیاییەکان و کشتوکاڵ لە هەرێمەکە کار دەکەن.
جەختی لەوەش کردەوە، دەیانەوێت لەم ساڵدا ژمارەی کۆمپانیا هۆڵەندییەکان لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکەن.
هاوکات راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان توانا و دەرفەتی هەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان بێن و وەبەرهێنانی تێدا بکەن، وەکو کونسوڵخانەی هۆڵندا کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەکەن.