فەرەنسا لە بارەی سیاسەتەکانی ترەمپ هۆشداریی دەداتە ئەورووپا

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی سیاسەتە خۆسەپێنەکانی دۆناڵد ترەمپ، ئەورووپا لە مەترسیی دایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بەر لە سوێند خواردنی دۆناڵد ترەمپ، هۆشداریی دەداتە ئەورووپا و دەڵێت: ''ئەگەر لە بەرانبەر سیاسەتە خۆسەپێنەکانی دۆناڵد ترەمپ هۆشیار نەبین ئەوە ئەورووپا لە ناو دەچێت."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتیشی: "ئەگەر هیچ کاردانەوەمان نەبێت، ئەوە ئەورووپا ڕووبەڕووی مەترسیی و پەراوێز خستن دەبێتەوە."
پێشتر، جان نوێل بارۆ، لە بارەی هەڵوێستی ترەمپ بەرانبەر گرینلاند و سنوورەکانی ئەورووپا ڕایگەیاندبوو، بە هەموو شێوەیەک هەڕەشە و هێرشکردنە سەر سەروەری یەکێتییی ئەورووپا ڕەت دەکەینەوە و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین ئەو کارە بکات، گرنگ نییە هەر کەسێک بێت."