مەزڵووم عەبدی بۆ ترەمپ دەنووسێت: بەیەکەوە کار بۆ داهاتوویەکی باش بۆ گەلەکەمان دەکەین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت: ''بەیەکەوە کار بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باش بۆ گەلی سووریا دەکەین".
بەبۆنەی دەسبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە پەیامێکدا پیرۆزبای لە دۆناڵد ترەمپ کرد و نووسیویەتی: '' پەرۆشین بۆ بەردەوامیدان بە هاوکارییەکان لە پێناو بە دەستهێنانی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پشتگیری ئاشتی لە باکووری سووریا."
عەبدی ئاماژەیداوە، ''بەیەکەوە کار بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باش بۆ گەلەکەمان دەکەین."
دۆناڵد ترەمپ وەک 47مین سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد، دوای دەست بەکاربوونیشی بڕیارە پێداچوونەوە بە پەیوەندی ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتان بکات.