تیاگۆ ئالكانتارا بایرن میونشن شۆك ده‌كات
"له نێوان بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول داهاتووی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه"

تیاگۆ ئالكانتارا یانه‌ی بایرن میونشن شۆك ده‌كات و ریزه‌كانی ئه‌م یانه‌یه جێده‌هێڵێت و پێشبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول بكات.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه بایرن میونشن به‌نیازبوو گرێبه‌ستی تیاگۆ ئالكانتارا ئیسپانی و ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه وه‌كو هه‌ریه‌كه له تۆماس مۆله‌ر و مانوێل نوێر و ئالفۆنسۆ ده‌یڤز، ئاماژه‌به‌وه‌ش كراوه كه یاریزانه‌كه و یانه‌كه له‌وه‌ته‌ی 4ـی ئایاری رابردووه‌وه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام ئێستا تیاگۆ په‌شیمان بووه‌ته‌وه و ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
ئالكانتارا له هاوینی 2013 په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كرد و له ساڵی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بكات كه ئه‌م یاریزانه له لیڤه‌رپووله‌وه گرنگی پێده‌درێت، دووریش نییه بگه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا و یانه‌ی بارسێلۆنا.