ماراسۆنەکانی نیۆیۆرک و بەرلین بەڕێوەناچن
بریار بوو ئەمساڵ بکرێن
ماراسۆنەکانی نێودەوڵەتی نیۆیۆرک و بەرلین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشێندرانەوە.
رێکخەرانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە بەیاننامەکەیدا بڵاویان کردەوە لە پێناو پاراستنی بەشداربووان، هاندەران و رێکخەرانی پاڵەوانتیەکە بریاریانداوە کە ماراسۆنەکە بەڕێوەنەچێت و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، هەروەها لەلایەن خۆیانەوە رێکخەرانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەرلینی ئەڵمانیاش بە هەمان هۆکار پاڵەوانتیەکەیان هەڵوەشاندۆتەوە.
ماراسۆنی نیۆیۆرک ساڵانە بە بەشداری هەزارەها وەرزشوان بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش بریاربوو لە مانگی یازدە بکرێت، هەروەها ماراسۆنەکەی بەرلینیش کە بریاربوو مانگی نۆی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.