بارسێلۆنا ئەستێرە ناڕازییەکەی تۆتێنهامی کردووەتە ئامانج
بارسا ئامادەیە سێمیدۆ یاخود کۆتینیۆ بەو یاریزانە بگۆڕێتەوە
تانگۆی دۆمبێلێ، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی پێدەچێت لەو یانەیە دڵخۆش نەبێت و ئارەزوو دەکات یانەکەی جێبێڵێت، بارسێلۆناش دەیەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە بیگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆژنامەی ئێندیپێندێتی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە هاوینی ساڵی رابردوو بەرامبەر 62 ملیۆن یۆرۆ لە ئۆڵمپیک لیۆنی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکە کردووە، بەڵام لەگەڵ یانەکەی و راهێنەری یانەکەی خۆزێ مۆرینیۆ دڵخۆش نیە و ئەمەش وایکردووە چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن، لەوانەش بارسێلۆنای ئیسپانیا کە ئەو یانەیە ئامادەیە یەکێک لە یاریزانەکانی نێلسۆن سێمیدۆ یاخود فلیپ کۆتینیۆ بەو یاریزانە بگۆڕێتەوە، لەبەر ئەوە چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسانی هەردوو یانە بەم زووانە دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن.
دۆمبێلێ دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی تۆتێنهام لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری تەنها 27 یاریی کردووە و لە پرێمەرلیگیش لە 19 یارییدا تەنها هەشت یاریی وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری پێکراوە.