سێ یاریزانی باسکە لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

سێ یاریزانی یانەکانی باسکەی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەنجومەنی خولی باسکەی ئەمریکا بڵاویکردەوە سێ یاریزان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە، جاباری پارکەر و ئالێکس لین دوو یاریزانی یانەی ساکرامێنتۆ کینگز و هەروەها مالکۆمی یاریزانی یانەی ئێندیانا پیسێرز تووشی پەتاکە بوونە.
پارکەر دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڤید19 رایگەیاندووە پێش چەند رۆژێک لە شاری شیکاگۆ هەستی بە نیشانەکانی ڤایرۆسەکە کرد و یەکسەر پەیوەندی بە پزیشکان کرد و ئێستاش تەندروستی باشە، هەروەها ئالێکس لینیش لە تویتێکدا ئەو هەواڵەی پشت راستکردەوە و رایگەیاندووە ئەویش تەندروستی جێگیرە.
خولی باسکەی ئەمریکا لە 11ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراوە و بریارە یارییەکان دووبارە 31ی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێنەوە.