سکرینایەر سێ یاریی سڕ دەکرێت
بە هۆی هەڵس و کەوتەکانی بەرامبەر نابژیوان
میلان سکرینایەر، بەرگریکاری سلۆڤاکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە هۆی هەڵس و کەوتەکانی بەرامبەر ناوبژیوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر ساسۆلۆ لە گەڕی رابردووی سێریائەی بۆ سێ یاریی داهاتووی یانەکەی سڕ دەکرێت.
لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی نێرازۆری بە هۆی هەڵس و کەوتەکانی بەرامبەر ناوبژیوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر ساسۆلۆ کە لە خولەکی کارتی سووری بە روویدا بەرز کردەوە، بەم هۆیە لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی سڕ دەکرێت و تەنها 48 کاتژمێریشی لە پێشە بۆ ئەوەی تانە لەو بریارە بدات.
بەم شێوەیە سکرینایەر لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی جێنەوا، ناپۆلی و پارما لە سێریائەی بێ بەش دەبێت.