کاردانەوەی سەڵاح دوای پاڵەوان بوونی لیڤەرپوول
سوپاسی هاندەران دەکات
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول ئینگلیزی دوای پاڵەوان بوونی یانەکەی لە پرێمەرلیگ لە تویتێکدا سوپاسی هاندەرانی یانەکەی کرد.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە چێڵسی دۆڕا و حەفت گەڕ پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگ نازناوەکە بۆ لیڤەرپوول یەکلایی کرایەوە و دوای یارییەکەش کاردانەوەیەکی زۆر هەبوو و محەمەد سەڵاحی هێرشبەری ئەو یانەیەش لە تویتێکدا نوسیویەتی '' بەڵێ، هەستێکی زۆر خۆشە، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو هاندەرانە بکەن کە لە هەموو جیهان سەیرمان دەکەن، ئێوە بونە هۆکاری ئەوەی ببینە پاڵەوان و شایستەی ئەو خۆشیەن و بەردەوام دەبین ''.
محەمەد سەڵاح لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەکەی بەشداری 27 یاریی کرد و توانیویەتی 17 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات و باشترین گۆڵکاری یانەکەشیەتی تاوەکو ئێستا.
