عێراق له لێواری هەڵدێردایە

له‌سه‌روبه‌ندی گۆڕان و پێشهاته سیاسییه نوێیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا، چه‌ند مه‌ترسییه‌ك لەسەر عێراق هەن کە لەوانەیە ببنە هۆی ڕووخانی.
لەوبارەوە ڕۆژنامه‌ی مۆدرن دیپلۆماسی، ڕۆژی شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، بڵاوی كرده‌وه "گەورەترین ئاڵنگاری به‌رده‌م عێراق زیندوو بوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه."
ئاماژەی بەوەش کرد "ئه‌م ڕێكخراوه تاوەکوو ئێستا له وڵاتانی عێراق و سووریا ماون." دەشڵێت: له عێراق له ده‌شتاییه‌كانی فورات و له سووریاش له ناوچه بیابانییه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌دا تاوه‌كوو ئێستا چالاکن."
ده‌شڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته 600 كیلۆمه‌تر سنوور له نێوانیاندا هه‌یه، ده‌كرێت به چالاكبوونه‌وه‌ی داعش و گۆڕانه خێراكانی سووریا، عێراقیش به‌قووڵی تێوه بگلێت، به‌رپرسانیش لەوە ئاگادارن کە ئه‌و ڕیكخراوه چ ئاشووبێكی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا هێناوە؛ كه‌مپی هۆل و ڕۆژی سووریاش لانه‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌و ڕێكخراوه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه پێی وایە "مه‌ترسییه‌كی دیکە میلیشیا چه‌كداره له‌یاسا ده‌رچووه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه، كه به فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عیه‌ت دامه‌زراوه." دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "داوا له عێراق كراوه ئه‌مه گرووپانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و چه‌ك بکەوێتەوە دەستی دەوڵەت، به‌ڵام به مانه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانه‌كه ڕه‌نگه پاساوێك به هێزی ده‌ره‌كی بده‌ن بۆ لێدانیان، چونكه به لایه‌نگری وڵاتانی هه‌رێمی هه‌ژمار ده‌كرێن و هەر ئەوانیش ئاراستە‌یان ده‌كەن."
عێراق تاوه‌كوو ئێستا چه‌ند ڕیكارێكی بۆ خۆپاراستن له پشێوییه‌كانی ناوچه‌كه گرتووه‌ته به‌ر، له‌وانه ده‌ستوه‌رنه‌دانی سه‌ربازیی له سووریا، سه‌ره‌ڕای فشاره نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و هه‌وڵی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندیكردن به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تییه‌وه.
هه‌روه‌ها، عێراق هه‌نگاوی به‌ره‌و توندوتۆڵكردنی سنووره‌كانی ناوە، هه‌ماهه‌نگیشی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا كردووه. له نێوخۆشدا هه‌وڵی یه‌كڕیزیی گوتاری سیاسی شیعه‌ی داوه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وڵاتانی هه‌رێمی كردووه، دوایین هه‌نگاویش، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیه، کە سوودانی ڕه‌تی كرده‌وه به قسه‌ی وڵاتان ئه‌وە بکرێت.