بە هۆی پۆستێکی تیک تۆک لە یانەکەی دەرکرا

میرکۆ ئانتۆنۆچی، یاریزانی ئیتاڵی یانەی ڤیتۆریای پۆرتوگاڵی دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر بواڤیستا و بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی و خێزانەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بووە هۆی دەرکردنی لە یانەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی ئۆبۆلۆی پۆرتوگاڵی بڵاویکردووە، چەند کاتژمێرێک دوای دۆڕانی ڤیتۆریا بەرامبەر بواڤیشتا لە خولی وڵاتەکەیان، میرکۆ ئانتۆنۆڤیچ یاریزانی لاوی ئیتاڵی یانەی ڤیتۆریا گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی و هاوڕێیەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوکردەوە و لەو گرتەیەدا وا دەردەکەوێت کەو ئەو یاریزانە هیچ هەستێکی ناخۆشی بە روخساریەوە بە هۆی دۆڕانی یانەکەی دیار نیە، بۆیە بووە جێگەی دڵگرانی راهێنەر و هاندەرانی ئەو یانەیە و دواجار کار گەیشتە ئەوەی لە یانەکەیان دەری بکەن و بیگەڕێننەوە یانەی رۆمای ئیتاڵیا.

میرکۆ سەرەتای ئەمساڵ بە شێوەی خواستن لە یانەی رۆما پەیوەندی بە یانەی ڤیتۆریا کرد و لەو ماوەیەی کە لە پۆرتوگاڵ بوو و رۆژانە لەگەڵ هاوڕێکەی وێنە و گرتە ڤیدیۆیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکردەوە تاوەکو یەکێک لە گرتە ڤیدیۆیەکانی بووە کێشە.