ئەمڕۆ یەکیتیی ئەورووپا بڕیار لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەدات
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتیی ئەورووپادا باس لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لە بوارەکانی ئابووری و وزە و گواستنەو گەیاندن دەکەن.
کایا کالاس، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند "دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، یەکیتیی ئەورووپا لە برۆکسل کۆ دەبێتەوە، هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا تاوتوێ دەکات."
جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش ڕایگەیاند "ئەمڕۆ لە یەکێتیی ئەورووپا بڕیار دەدەن، هەندێک لە سزاکانی سەر سووریا کە تایبەتە بە بواری وزە و کەرتی گواستنەوە و گەیاندن، هەڵبگرن.
وەزیری دەرەوەی فەرەنساش ڕایگەیاند "هەڵگرتنی سزاکانی سەر دامەزراوە ئابوورییەکانی سووریا بەشێکی دیکەی دەبێت لە بابەتەکان، کە کاریگەرییەکی گرنگە لە سەقامگیرکردنی ئابووریی وڵات دەبیت."
جان نوێل بارۆ گوتیشی: فەرەنسا پێشنیازی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بەرپرسانەی ئێرانیش دەکات کە لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی فەرەنسی لە ئێران، تێوەگلاون.