پاسێکی عومرەکارانی کورد لە عەرعەر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو
پاسێکی عومرەکارانی کورد لە عەرعەری وڵاتی سعوودیە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، بەهۆی ئەو ڕووداوەش ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و دوو عومرەکاری دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پاسێکی عومرەکارانی کورد کە خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین، لە عەرعەری وڵاتی سعوودیە و نزیک چێشتخانەی ئەبو شوان لەگەڵ بارهەڵگرێک بەسەختی پێکیاندادا و بەهۆی ئەو ڕووداوە،ئافرەتێکی عومرەکار بەناوی(گولیزار حەمە ئەمین سالم) گیانی لەدەستدا و دوو عومرەکاری دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، دوو هاووڵاتی سعوودیش کە لەنێو بارهەڵگرەکە بوون، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: 13 برینداری ڕووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
دیمەنەکانی ڕووداوەکە لەو لینکەدا ببینە...