راهێنەری ئەفسانەیی ئارجێنتینا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
کارلۆس بیلاردۆ راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانی کارلۆس بیلاردۆ یاریزان و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ئەو هەواڵەی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز پشت راستکردەوە و رایگەیاند کە باوکیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تەندروستی باشە و چەند رۆژێکیشە کەرەنتین کراون.
بیلاردۆی ئارجێنتینایی لە مۆندیالی ساڵی 1986 توانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتە پاڵەوان و هەروەها لەگەڵ یانەی ستودیانتسی وڵاتەکەی وەکو راهێنەر توانیویەتی سێ نازناوی جامی لیبەرتادۆرێس بەدەست بێنێت.