"رۆناڵدینهۆ له‌ بڕیاری وازهێنانی له‌ یاریكردن په‌شیمان بێته‌وه‌"

"ماڕادۆنا توانیویه‌تی رۆناڵدینهۆ رازی بكات په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ی بكات"

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كان، رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی له‌ بڕیاری وازهێنانی له‌ یاریكردن په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ماڕادۆنا یاری بكات.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا به‌پشتبه‌ستن به‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ئال دیا)ـی ئارجێنتینا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ماڕادۆنا له‌گه‌ڵ رۆناڵدینهۆ گفتووگۆی كردووه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ی له‌ بڕیاری وازهێنان له‌ یاریكردن په‌شێمان كردووه‌ته‌وه‌ و داوای لێكردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ی بكات.

رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، له‌ ساڵی 2015 له‌ یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی بڕیاری وازهێنانی له‌ یاریكردن دا، دوای پێنج ساڵ ده‌یه‌وێت رووبكاته‌ یانه‌ی خیمناسیای ئارجێنتینا كه‌ ماڕادۆنا راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات، یانه‌كه‌ له‌ خولی نایابی ئارجێنتینا یاری ده‌كات.

رۆناڵدینهۆ پێشتر به‌ درێسی بارسێلۆنا 207 یاری كردووه‌ و 94 گۆڵ و 71 ئاسیستی تۆمار كردووه‌، یاری بۆ یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، پاریس سانجێرمانیش كردووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش له‌ كۆی 97 یاری، 33 گۆڵی كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment