دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە وڵاتانی بریکس
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هۆشداریی دەداتە چەند وڵاتێک و دەڵێت، ئەگەر دەست لە دروستکردنی دراوی بریکس هەڵنەگرن ئەوە دەبێت ماڵئاوایی لە بازاری ئەمەریکا بکەن.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئیتر دانانیشین و سەیری ئەوە بکەین کە دراوی بریکس دەبێتە جێگرەوەی دۆلاری ئەمەریکی، ئەگەر وڵاتانی بریکس دەست لە دروست کردنی دراوەکە هەڵنەگرن ئەوە دەبێت ماڵئاوایی لە بازاری ئەمەریکا بکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" پەیامێکی لە بارەی دراوی بریکس بڵاو کردووتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە "هیچ دەرفەتێک لەوەدا نییە کە بریکس ببێتە جێگرەوەی دۆلار لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا، هەر وڵاتێکیش وا بکات ئەوە سڵاو لە باج دەکات و ماڵئاوای لە ئەمەریکا دەکات."
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت وڵاتانی بریکس، بەڵێن بدەن کە نابێت هیچ دراوێک وەکوو جێگرەوەی دۆلار دروست بکرێت، ئەگەر وانەکەن، ئەوە بە ڕێژەی 100% باجیان بەسەردا دەسەپێنم.
لە تشرینی یەکەمی 2024، کۆبوونەوەی لوتکەی 16یەمین وڵاتانی بریکس لە کازانی ڕووسیا بەڕێوە چوو کە دیزاینی دراوەکەیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، دەبێت دراوێک دروست بکرێت لە ئالوگۆڕی بازرگانی نێودەڵەتی بەکار بهێنرێت و دوربکەوینەوە لە دۆلاری ئەمەریکی.