فەرمی: حەکیمی دەگەڕێتەوە مەدرید
پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو درێسی ئینتەر میلان لەبەر بکات
بە شێوەیەکی فەرمی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی بورووسیا دۆرتمۆند ریزەکانی ئەو یانەیەی جێدێڵێت.
مایکل زۆرک بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر هۆفنهایم بە تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی وڵاتەکەی گووت، ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی کە لە دوو وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەکەیان کرد، ئەم هاوینە یانەکەیان جێدێڵێت و دەگەرێتەوە مەدرید، ناوبراو ئەوەشی گووت کە هەوڵێکی زۆریانداوە لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ئەوەی بەرگریکارەکە بە شێوەی هەمیشەیی لە یانەکەیان بهێڵنەوە، بەڵام ئەو یانەیە داوای پارەیەکی خەیاڵی بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە دەکات.
حەکیمی لە ساڵی 2018 بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە زەردەواڵەکان کرد و ئەم هاوینەش گرێبەستەکەی کۆتایی هات و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە وەرزی داهاتوو بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ، درێسی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لەبەر دەکات.