سەرۆکی مەکسیک: ئەمەریکا هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانمان دەدات

کلاودیا شەینباوم، سەرۆکی مەکسیک ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ بەزاندنی سنووری مەکسیک و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی وڵاتەکەیان ڕەت دەکەنەوە.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەمەریکییەکان دەتوانن دەربارەی سەقامگیریی سنوورەکان پێکەوە کار بکەین، بەڵام سەپاندنی سزا و گومرگ کاریگەریی خراپی لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانیان دەبێت.

کلاودیا شەینباوم، سەرۆکی مەکسیک دەشڵێت: قسەکانی کۆشکی سپی سەبارەت بە هەبوونی پەیوەندیی لە نێوان حکوومەتی مەکسیک و باندە تاوانکارییەکان ڕەت دەکەینەوە.

هەروەها هەڵویستی ئەمەریکاش بۆ دەستوەردان لە کاروباری ئێمە و بەزاندنی سنوورەکانمان ڕەت دەکەینەوە.

دەشڵێت: گەر ئەمەریکاییەکان گفتوگۆیان دەوێت، دەتوانین پێکەوە قسە بکەین، نەک بە سەپاندنی گومرگ و سزا کار بکەن.

ڕاشیگەیاند، دەتوانین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، وەک یەک تیم باسی سەقامگیریی و ئاسایش بکەین، بەڵام سەپاندنی گومرگ نا.

کلۆدیا شەینبام، سەرۆکی مەکسیک دەشڵیت: وەکوو وەڵامدانەوەی بۆ سەپاندی %25 باجەکانی ئەمەریکا بۆسەر بەرهەمەکانی مەکسیک، ئەوە ئێمەش باجی زیاتر بەسەر ئەمەریکا دەسەپێنێن.

هەروەها وەزیری گەنجینەی وڵاتەکەشی ڕاسپاردووە کە پلانی B کارا بکەن، ئەویش پێک هاتووە لە هەڵسەنگاندی باجەکان بۆ پاراستنی ئابووریی وڵات.

دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ زیاد کردنی باج بەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی مەکسیک و کەنەدا و چین، ئەو سێ وڵاتە هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر ئەمەریکا ڕاگەیاند بەوەی ئەوانیش باجی زیاتر بەسەر بەرهەمەکانی ئەمەریکادا دەسەپێنن.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment